تشرینی دووه‌م 11, 2021 14:31 Asia/Tehran
  • ھەوڵی ئەنجومەنی ئاسایشت بۆ پێشگرتن بە ڕاگەیەندرانی شکست ھێنانی عەرەبستان لە ماریب

دوابەدوای پێشڕەویی بەربڵاوی ھێزەکانی یەمەن لە ماریب، نوێنەرانی پێنج وڵاتی ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و باڵوێزی عەرەبستان لە یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، داوای ڕاگیرانی پێکدادانەکان لە ماریبیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی «واس»، «موحەممەد ئالی جابر» باڵوێزی عەرەبستانی سەعودی لە یەمەن کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ نوێنەرانی پێنج وڵاتی ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داگری «ئەمریکا، بریتانیا، چین، ڕووسیاو فەرانسا».

نوێنەرانی ئەم پێنج وڵاتەی ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دوای کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان دەرکردو لە ئەنجامی دا لە سەر پێویستیی دەست ڕاگەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی یەمەن جەختیان کردەوەو خوازیاری ڕاگیردرانی پێکدادانەکان بوون لە پارێزگای ماریبی ھەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی یەمەن.

لە دانیشتنەکەدا ھەوڵەکانی ناردراوی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە یەمەن، پێویستیی دەست ڕاگەییشتن بە ڕێگاچارەی سیاسی لەژێر چاودێریی ئەم ڕێکخراوەیەو داکۆکیی لە دەوڵەتی کشاوەی یەمەن بە سەرۆکایەتیی «عەبد ڕەبە مەنسوور ھادی» تاوتوێ کرا.

نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەیاننامەکەیاندا تەواوی لایەنە تێکھەڵچووەکانیان لە یەمەن بۆ وتووێژی ڕاستەقینە لە ئاراستەی گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی سیاسیی گشتداگر بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە قەیانی یەمەن و کەم کردنەوەی خەم و پەژارەی گەلی ئەم وڵاتە بانگێشتن کرد.

 

سەرپەیڤ