تشرینی دووه‌م 18, 2021 21:52 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی دەیان بەکرێگیراوی سەعودی لە مەئریب

سەرچاوە ئاگادارەکان لە مەئریب باسی کوژران و یان بریندار بوونی لانیکەم ١٢٥ لەشکریی ئەو گوردانەیان کردووە کە عەرەبستانی سەعودی بۆ ھێزمەند کردنی ھێزەکانی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن ڕەوانەی ئەم پارێزگایەیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی یەمەنی، سەرچاوە ئاگادارەکان لە پارێزگای مەئریب وایان بڵاو کردووەتەوە، لانیکەم ١٢٥ لەشکریی ئەو گوردانەی کە عەرەبستانی سەعودی ڕۆژی ڕابردوو بۆ ھێزمەند کردنی ھێزەکانی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن ڕەوانەی مەئریبی کربوو، کوژراون و یاخود بریندار بوونە.

ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە، ھێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن، ئەو لەشکریانەی دوای گەییشتنیان بە مەئریب و پێش لەجێگیر بوونیان لەبەرە جۆربەجۆرەکاندا، کردە ئامانج.

تاقمەکانی ئەمەگداری ھاوپەیمانیی سەعودی لە مەئریب یەکتر لە بارەی گەیاندنی زانیاریی پەیوەست بە مۆڵگەی ئەم لەشکریانە بە ھێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانی تۆمەتبار دەکەن.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی _ ئیماراتی لە ڕۆژئاوای یەمەنیش کشانەوە.

سەرپەیڤ