تشرینی دووه‌م 26, 2021 00:01 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ دابەش کردنی یەمەن

سەرچاوە میدیاییەکانی ئەمریکا باسی گەڵاڵەی ناردراوی ئەمریکا یۆ دابەشکردنی یەمەن بە سەر دوو بەشی باشووری و باکوورییان کردووە.

«تیم لیندرکینگ» ناردراوی ئەمریکا بۆ یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە ھێندێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ کۆمەڵێک لە لایەنە یەمەنییەکان ئەنجام داو لە میانەی دا باسی دابەشکردنی یەمەنی کرد.

بە وتەی سەرچاوە یەمەنییەکان، ئەم چاوپێکەوتنانە دەربڕی ئەوەن کە ئەمریکا لە بەر ئەوەی کە ناتوانێ کنە بکاتە نێو ناوچەکانی باکووری یەمەن، لە ھەوڵی ئەوەدایە باشووری یەمەن لە باکووری ئەم وڵاتە داببڕێت. ئەمەش لە کاتێکدایە کە «عەیدڕوش زوبەیدی» سەرۆکی «ئەنجومەنی گواستنەوەی باشوور» سەر بە ئیماراتیش خوازیاری داکۆکیی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دابەش کرانی یەمەن بووە.

«روبەیدی» ھەروەھا داوای لە «لیندرکینگ» کردووە کەخ لە گەڵ «ئەنجومەنی گواستنەوەی باشوور» بە مەبەستی دابەش کردنی یەمەن وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ