تشرینی دووه‌م 28, 2021 16:37 Asia/Tehran
  • عەلی قەرەداغی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل حەرام و خیانەتە

د.عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان ئیدانەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی وڵاتان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات و دەڵێت "حەرامە و خیانەتێکی گەورەیە".

 د.عەلی قەرەداغی لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند"بەردەوام لەگەڵ ئەقسا و قودس و فەلەستین دەمێنینەوە و دژی داگیرکاری و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانین لەگەڵیدا، ئەو کارە لەلایەن هەر دەوڵەت یان گرووپێکەوە بێت، دەبێت سەرکۆنە بکرێت".

ئەمینداری گشتیی یەکیەتی جیهانیی زانایانی موسڵمان وتیشی "ئەوەی هەندێک لە وڵاتانی وەکو ئیمارات و مەغریب دەستیان داوەتێ لە رۆچوونە پەیوەندیی و هەنگاوە کردەییەکان لەگەڵ کیانی زایۆنیی داگیرکەر، کارێکی سەرکۆنەکراوە و لەڕووی شەرعەوە حەرامە ".

 هەروەها قەرەداخی ئاماژەى بەوەشکردوە، یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان پێشتر چەندین ڕاگەیەندراوێکی بۆ ئیدانەکردنی ئاساییکردنەوە لەگەڵ داگیرکارانی قودس و ئەقسا و فەلەستین دەرکردووە و چەندین کۆنگرە و سیمیناری گرتووە بۆ دووپاتکردنەوەی لەپێشترێتی ئەم پرسە و حەرامیی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، کە خیانەتێکی گەورەیە.

ساڵى رابردوو ژمارەیەک وڵاتى عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوەو بەنێوەندگیرى ئەمریکا رێکەوتنیان ئەنجامداوە.

سەرپەیڤ