کانونی یه‌که‌م 01, 2021 11:36 Asia/Tehran
  • دان پیادانانێکی دەگمەنی دەوڵەتی مەنسوور ھادی: شەڕی یەمەن بێ ئەنجام بووە

سەرۆکی ئەنجومەنی پرس و ڕاوێژی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن وێڕای دان نان بە شکست ھێنانی بژاردەی سەربازیی ھاوپەیمانیی سەعودی لە بەرامبەر سوپاو ئەنساروڵڵای یەمەن، شەڕی یەمەنی بە بێ ئەنجام و شکست خواردوو زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «ئەحمەد عوبەید بن دەغر» سەرۆکی ئەنجومەنی پرس و ڕاوێژی یەمەن سەربە «عەبد ڕەبە مەنسوور ھادی» سەرۆک کۆماری  لەکارکشاوەو ھەڵاتووی ئەم وڵاتە، شەڕی یەمەنی بە پوچەڵ ناوبردو وتی: بژاردەی سەربازی کۆتایی پێ ھاتووەو بە چەقبەستوویی گەییشتوون.

ئەحمەد بن دەغر وتیشی: ھەوڵی دەوڵەتی لەکار کشاوە بۆ بەدەستەوەگرتنی دەوڵەت شکستی ھێناوەو خەریکە شکست ھێنانی خۆی ڕابگەیەنێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی پرس و ڕاوێژی یەمەن ھەروەھا داوای پێکھاتنی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی بە بەشداریی ئەنساروڵڵای کرد بە مەیەستی بەرەڤانی کردن لە یەکگرتوویی یەمەن، ڕزگار کردنی وڵات لە ھەڵوەشانەوەی ئابووری و ڕاگیرانی ھەمەلایەنەی شەڕ.

ھێرشی ھەمەلایەنەی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی دەستەڵات یۆ «عەبد ڕەبە مەنسوور ھادی» سەرۆک کۆماری کشاەو ھەڵاتووی یەمەن لە مارسی ٢٠١٥ەوە دەستی پێکراوەو ھەتا ئێستاش ھەر بەردەوامە.

سەرپەیڤ