کانونی یه‌که‌م 07, 2021 08:22 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی موشەکیی ھێزەکانی یەمەن بۆ سەر ڕیاز

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی ھەڵمەتی موشەکیی ھزەکانی یەمەن بۆ سەر پێتەختی عەرەبستانس سەعودییان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە مەیادینەوە، ھاوپەیمانیی سەعودی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە  گوایە موشەکێکی باڵستیکیان بە ئاسمانی ڕیازەوە تەقاندووەتەوە. ھێشتا کاربەدەستانی یەمەنی ھیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم بانگەشەیەی ھاوپەیمانیی سەعودی لە خۆین پیشان نەداوە.

ئەم ھەڵمەتە موشەکییە دوای ئەوە ئەنجام دەگرێ کە ھاوپەیمانیی سەعودی چەند کاژێرێک بەرلەوە ڕایگەیاند بوو کە پارێزگای مەئریبی ٤٧ جار بوردومان کردووە.

پێشتر «عەبدولمەلبک حەجەری» ئەندامی شاندی نیشتیمانیی دانوستانکاری دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو ھێرشە ئاسمانییە خەستەی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر ئەم وڵاتە ڕایگەیاند بوو، وڵاتانی دەست درێژکار ئەو ھێرشانەیان گران لە سەر دەکەوێ.

سەرپەیڤ