کانونی یه‌که‌م 08, 2021 08:44 Asia/Tehran
  • تازەترین گۆڕانکارییەکان لە بەرەی مەئریبی یەمەن

بەرەی باشووریی شاری مەئریبی یەمەن لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک گۆڕانکاریی مەیدانیی نێوان ھێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانی یەمەن لە لایەک و ھێزەکانی سەر بە ھاوپەیمانیی سەعودی لە لایەکی دیکەوە بە خۆیەوە بینیوە.

ھێزەمکانی سەنعا لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو پێشڕەویی مەیدانیی باشیان لە بەرە مەئریب دا ھەبووەو بەرەو بەرزاییەکانی شارەکە لە باشوورو باشووری ڕۆژئاوا چوونەتە پێشەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گۆڕانکارییە خێراکانی شەوو ڕۆژی ڕابردوو دەربڕی ئەوەن کە شاری مەئریب خەریکە دەکەوێتە دەستی ھێزەکانی سەنعا.

سەرباری خەست بوونی ھێرشە ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر ناوچە یەکبڕەکان بە تایبەت لە «ڕەوزە جەھەم» و ناوچەکانی «وادی عوبەیدە»، ھێزەکانی سەنعا توانییان لە باشوورەوە پێشڕەوی بکەن و یەرەو ناوچەکانی «ئەل لـەجمە»و « لەزاە» بڕۆن و ئا بەم چەشنە شەڕەکە بەرەو شارستانی «وادی کەبیر» تەشەنە پێ بدەن.

بە قسەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بنکەکانی خۆیانیان لە دوو بەرەی «ڕەوزە جەھەم»و «زینە» لە کیس داوەو بەرەو کۆمەڵە بینا دەوڵەتییەکان لە مەئریب کشاونەتەوە.

سەرچاوە خێڵەکییەکانیش ڕایانگەیاندووە، لە پێکدادانی ئەم دواییەی نێوان ھێزەکانی یەمەن و ھێزەکانی ھاوپەیمان ١١ فەرماندەری سەربازی و پانزە سەربازی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لەم تێکھەڵچوونانەدا کوژراون.

ھەڵمەتی ڕزگار کردنی پارێزگای مەئریب لە ساڵێک لەمەبەرەوە دەستی پێ کراوەو زۆربەی ناوچەکانی ئەم پارێزگایە کەوتوونەتە دەستی ھێزەکانی سەنعا.

سەرپەیڤ