زاڵبوونی بە تەواوەتیی ھێزە یەمەنیەکان بەسەر گرنگترین بنکەی ئەلقاعیدە لە باشووری یەمەن
میدیا یەمەنیەکان رایانگەیاند ، ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان دوای شەڕێکی قورس لە باشووری مەئریب بەسەر گرنگترین بنکەی تیرۆریستانی ئەلقاعیدە لەم ناتوچەیە زاڵبن .
بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی "وکاله الصحافه الیمنیه" ، ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوریەکانی یەمەن دوای لێکدانێکی قورس لە گەڵ ھێزە ھاوپەیمانە دەستدرێژکارەکانی سعودی ، کۆنتڕۆڵی بنکەی کری ، گرنگترین و گەورەترین بنکەی ئەلقعیدەیان لە وادی عوبەیدە لە باشووری مەئریب گرتە دەست .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوریەکانی یەمەن ھەروەھا بەسەر جبەخانەی گەورەی چەک و تەقەمەنیی لە بنکەی کری دا زاڵبوون .
بە پێی سەرچاوە خۆچێییەکان ، ئەلقاعیدە بە نیاز بوو لە کاتی زاڵبوونی بە تەواوەتیی ھێزە یەمەنیەکان بەسەر مەئریب ، ئەم چەکانە بۆ ھەڵمەتی تیرۆریستیی دەکار بێنێ .