کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سەر بە ریاز لە مەئریبی یەمەن
سەرچاوە سەربازیەکان باسی بۆسەی ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکان دەکەن بۆ بەکرێگیراوانی سەر بە ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی - ئیماراتی لە رۆژھەڵاتی شاری ستراتژیکی مەئریب .
بە پێی راپۆرتی «البوابه الاخباریه الیمنیه» ، لەم بۆسەیەدا کە شەوی رابردوو لە دەوربەری ناوچەی کری لە مەئریب ئەنجام بوو ، دەیان کەس لە ھێزەکانی سەر بە حکومەتی لەکار کشاوە و حیزبی ئیخوانیی «الاصلاح» کوژران و بریندار بوون .
سەرچاوەی یەمەنیەکان رایانگەیاند ، ھێزەکانی حکومەتی لە کارکشاوە بە نیاز بوون لە بەکرێگیراوانی ئامادەبوو لە ناوچەی کری داکۆکیی بکەن کە کەوتنە داوی ھێزە یەمەنیەکان .
ئەم رۆژانە تێکھەڵچوونی قورس لە نێوان ھێزە یەمەینەکان و بەکرێگیراوانی سەر بە ھاوپەیمانیی لە شاری وادی عوبەیدە لە مەئریب لە ئاردایە و ھێزە یەمەنیەکان توانیان ناوچەی کری رزگار بکەن .
وادی عوبەیدە دەروازەی رۆژھەڵاتی شاری مەئریب و دوایین رێگای دزەکردنی بەکرێگیراوانی سەر بە ھاوپەیمانیی لە مەئریبە .