کانونی یه‌که‌م 22, 2021 15:20 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی یەمەن: شەھید «حەسەن ئیرلو» داستانی بوێری و چاونەترسی و جیھاد بوو

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن جەختی کرد: سەرباری ئەوەی سەقام و پاوەجێیی لە سەنعادا چەسپاوە، کەچی ھیچ باڵوێزێک نەھاتە ئێرە، «حەسەن ئیرلو» نەبێت کە داستانی بوێری و چاونەترسی و جیھاد بوو، دیارە لە داھاتوودا ڕاپۆرتگەلێکی زیاتر لە بارەیەوە دەبیسترێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «ھیشام شەرەف عەبدوڵڵا» لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ پەیامنێری ئەم ھەواڵدەرییە لە سەنعا سەبارەت بە شەھید «حەسەن ئیرلو» وتی: کاتێک کە کەس لە پشتمان نەبوو، تەواوی جیھان بەس تەماشاوان بوون، «حەسەن ئیرلو» باڵوێزی ئێران ھاتە یەمەن و کەسیش نازانێ کە چۆن خۆی گەیاندە ئەم وڵاتە.

«ھیشام شەرەف عەبدوڵڵا» وتیشی: کەس چاوەڕوانی ھاتنی «ئیرلو» بۆ یەمەنی نەبوو، گەییشتنی وەک موشەکێک وا بوو کە میدیاکانی ھاوپەیمانیی سەعودیی تەقاندەوە.

«ھیشام شەرەف عەبدوڵڵا» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئامادە بوونی باڵوێزی ئێران لە یەمەن بە تەواوی بووە ھۆی ھێزمەند بوونی خۆڕاگری لە ھەمبەر وڵاتانی دەست درێژکار، وتیشی: ئەرکی «حەسەن ئیرلو» لە یەمەن بەس بە بەشی دیپلۆماسییەوە بەرتەسک نەدەبووەوە، بەڵکو سەردانی نەخۆشخانەکانیشی دەکرد، ئامادەی نەریتە جۆربەجۆرەکانی یەمەنییەکان دەبوو و پێی ڕادەگەیاندن کە گەلی ئێران لە پشتیانە.

شەھید ئیرلو باڵوێزی ئێران لە یەمەن کە لە گیانبازانی کیمیایی شەڕی داسەپاوی دژی ئێرانیش بوو لە شوێنی ئەرک بە جێ ھێنانەکەی دا توشی کۆرۆنا ھات و لە بەر ھاوکاریی درەنگ ماوەی ھێندێک لە وڵاتان، لە دۆخێکی شپرزەدا گەڕایەوە بۆ وڵات و سەرباری تێپەڕ کردنی قۆناغەکانی چارەسەری بۆ ڕاگەییشتن بە نەخۆشییەکەی ڕۆژی سێ شەممە بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشت.

سەرپەیڤ