کانونی یه‌که‌م 23, 2021 22:26 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سەنعا بە ھاوپەیمانیی سەعودی: ئاگری یەمەن گڕ لە تاج و تەختتان بەر دەدات

وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن وشداری دایە وڵاتانی ئەندامی ھاوپەیمانییە دەست درێژکارییەکەی سەعودی و وتی: داگیرکەران و دەست درێژکاران دەبێ خاکی یەمەن چۆڵ کەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئەلمەسیرە، «موحەممەد ناسر عاتیفی» وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن وتی: بەرنگار بوونوەی ھاوپەیمانیی سەعودی، بژاردەیەکی ستراتژیی بێ گەڕانەوەیە تا ئەو کاتەی کە دەست درێژکاری و سنووربەزاندن ڕاگیرێت و گەمارۆ وەلا بنرێ و دەست درێژکاران و داگیرکاران خاکی یەمەن چۆڵ کەن.

«عاتیفی» وتیشی: بەرەڤانی لە نیشتیمان و ڕزگار کردنی خاکی وڵات لەژێر پۆستاڵی داگیرکەران بابەتێکی جێی شانازییەو ئەگەر تەواوی وڵاتانی سەرەڕۆ، دڕندەو سنووربەزێنیش دژی یەمەن بێنە مەیدانەوە، ئێمە قەت لە ئامانجەکانمی خۆمان ناکشێینەوە.

وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن بە دەربڕینی ئەمەی کە سەندنەوەی شاری مەئریبیش نزیکەو ئامادە بوونی ئینگلیس اە «ئەلموھرە» داگیرکاری و کۆڵۆنیالیزمە.

ناوبراو لە لارەی ھەوڵی ئیمارات و عەرەبستانی سەعودیش بۆ پەرە پێ دانی دزەی ئیسرائیل لە کۆمەڵێک لە دوورگەکانی یەمەنیش وتی: ئێمە زانیاری زۆرمان ھەیە لەم بارەیەوەو دیارە ھەتا ڕزگاریی تێکڕای سەرزەوییەکانی یەمەنیش قەت ناسرەوین و زایونیەکان و گوێ لە مستانی زایونیزم لە داھاتوودا باشتر لەو مەبەستەمان تێ دەگەن.

سەرپەیڤ