کانونی دوھەم 10, 2022 16:39 Asia/Tehran
  • دانیشتوانی حودەیدە پەڵپ و بیانوو هێنانەوەی دەس درێژکاران دژی بەندەری حودەیدەیان ئیدانە کرد

دانیشتوانی حودەیدەی یەمەن بە سازدانی خۆپیشاندانێک،پەڵپ و بیانوو هێنانەوەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاران دژی بەندەری حودەیدە بە ئامانجی دۆزینەوەی بیانوویەک بۆ پەلامار کردنە سەر ئەو بەندەرەیان ئیدانە کرد .

 

 

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کەناڵی تەلەفیزیونی ئەلعالەم ، ڕێکخراوی بەندەرەکانی دەریای سوور لە یەمەن بانگەشەی وتەبێژی هاوپەیمانی دەسدرێژکاران لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە بەندەری حودەیدەی بۆ چالاکی سەربازی وەدرۆ خستەوە ودانیشتوانی حودەیدەش وەها تومەتگەلێکیان هەوڵدان بۆ خۆش کردنی بوار بەمەبەستی چالاکی سەربازی دژی ئەو بەندەرە زانی و دوایان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد بەرپرسایەتی بێ دەنگە لێ کردنی بەردەوامی خۆی لە هەمبەر جەنایەتی دەسدرێژکاران قەبووڵ بکات .

بەشداران لەو کۆبوونەوەدا وتیان وەها قسەگەلێک بە ئاشکرا نیشانەی نیەتی دەسدرێژکاران و سیاسەتەکانی جەنایەتکارانەی ئەوان دژی خەڵکی یەمەنە . 

بەندەری حودەیدە  شاڕێی سەرەکی گەیاندنی خواردەمەنی  و دەرمان بۆ زیاتر لە هەشتا لە سەدی خەڵکی یەمەنە و بەردەوام چالاکیەکەی لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنە نێونەتەوەییەکانی جێگیر لە پارێزگای حودیدەیە و هیچ جۆرە چالاکیەکی  سەربازی نیە  بەڵام وڵاتانی دەسدرێژکار بە وتنی وەها تومەتگەلێک بە دوای ئەوەن تا بە بیانوویەک پەلامار بکەنە سەر ئەو بەندەرە .

سەرپەیڤ