کانونی دوھەم 11, 2022 22:38 Asia/Tehran
  • جەختی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە سەر داکۆکیی ئێران لە خۆڕاگریی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» لە سەر داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەڤانیی ڕەوای جەماوەرو خۆڕاگریی فەلەستین لە بەرامبەر داگیرکاریی ڕژێمی زایونی پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «ئیسماعیل ھەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» ڕۆژی سێ شەممە لە دەوحە چاوی بە «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران کەوت و وتووێژی لەگەڵ دا کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارەکەدا وێڕای شی کردنەوەی ڕوانگەی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی کێشەی فەلەستین وەکو گرفتێکی چێ کراو لە ناخی ئوممەتی ئیسلامی و لە لایەن ڕژێمی منداڵکوژی زایونی بە داکۆکیی ڕۆژئاوا، تاوانکارییە دڕندانەکانی داگیرکەران دژی قودس و مزگەوتی ئەقساو غەززەو سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین ، دەۆست درێژکاری و تاوانی ڕژێمی داگیرکەر دژی گەل و پیرۆزایەتییەکانی فەلەستینی ئیدانەکرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان، ئەوپەڕی داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەڤانیی ڕەوای جەماوەرو خۆڕاگریی فەلەستینی لە ھەمبەر داگیرماریی ڕژێمی زایونی دووپات کردەوە.

«ئیسماعیل ھەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس»یش لە دیدارەکەدا وێڕای ڕێزگرتن لە پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەباتی ڕەوای فەلەستین، خوازیاری جوڵەو یەکانگیربوونی ھەڵوێستی ئیسلامی و عەرەبی و نێونەتەوەیی بوو بە مەبەستی لەبەر گرتنی ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە دژی سەرەڕۆییەکانی ئەم ڕژێمە.

سەرپەیڤ