ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن : پەلاماری توندتر بەڕێوەن
ئەنجوومەنی بڵاای سیاسیی یەمەن وێڕای پێداگری لەسەر توندکردنی پەلامارەکانی دژی ھاوپەیمانیی دستدرێژکاری سعودی ، ھەڵمەتی باھۆزی یەمەنی دوو ی بە دەسپێکێک بۆ پەلاماری توندتر ناوبرد .
بە پی راپۆرتی ئەلمەسیرە ، ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا سەرکەوتنی ھەڵمەتی باھۆزی دووی پیرۆزبایی کرد و لە ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکان و یەکەی موشەکیی و خۆفڕی ئەو وڵاتەی ویست پانتایی ھەڵمەتی تێکشکێنەرانە وپێشگرانەی دژی دەستدرێژکارانی سعودی - ئیماراتی زیاتر بکەن .
بە دوای وشداریەکانی پەیتا پەیتای کاربەدەستانی سەنعا و ئیمارات بە ھۆی توندبوونی پەلامارەکانی ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن ، سەرچاوە میدیاییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە بۆ دوھەمین جار لە چەند رۆژی رابردوودا باسی روودانی چوار تەقینەوەیان کرد لە ئەبووزەبی پیتەختی ئیمارات و ھەروەھا باشووری عەرەبستان .