کانونی دوھەم 31, 2022 10:20 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی بەرفراوانی ئەنساروڵڵای یەمەن لە قووڵایی خاکی ئیمارات دا

وتەبێژی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن باسی لە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی سەربازیی کرد لە قووڵایی خاکی ئیماراتدا بۆ سێهەم حەفتەی بەردەوام وهاوکات لەگەڵ سەفەری سەرۆکی رژیمی زایۆنی بۆ ئەو وڵاتە.

 

 

یەحیا سەریع، وتەبێژی سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەربە ئەنساروڵڵا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە لەماوەی چەند کاژێردا وردەزانیاریی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی مەزن لە ئیمارات رادەگەیێنێ.

هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئیمارات بە پشت ڕاست کردنەوەی ئۆپراسیۆنی ئەنساروڵڵا ئیدیعای کرد کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە، مووشەکێکی بالستیکی ئەنساروڵڵای  یەمەنی پێوشوێن گرتووەو تێکی شکاندووە.

ئەو وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند، ئەو ئەو هێرشە هیچ خەسار و زیانێکی بەدواوە نەبوو و پاشماوەی مووشەکە بالستیکییەکە لە دەرەوەی ناوچە ئاوەدانەکان کەوتە خوار.

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات هەروەها ئیدیعای کرد کە هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتەو سەرۆکایەی هاوپەیمانیی عەرەبی ، سەکۆی هاوێژرانی مووشەک لە یەمەنیان لەناوبردووە.

جگە لەوە، میدیا یەمەنییەکان هەواڵی بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە ئەبووزەبی و پەک کەوتنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی ئەبووزەبییان ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ