شوبات 05, 2022 08:28 Asia/Tehran
  • پەلاماری هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی دەکەن بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی "النشرە " ، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی سعودی لە دوایین تاوانکاریی خۆیان دا ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعای پێتەختی یەمەنیان 4 جار بۆردومانکرد .

هاوپەیمانیی سعودی هەروەها ناوچەکانی ئەڕڕەقوو و قەتابیر لە پارێزگەی سەعدەی باکووری یەمەنیان تۆپبارانکرد کە لە ئەنجام دا 4 شارومەندی یەمەنی کوژران و سێ کەسی دیکە بریندار بوون .

هەر بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، ناوچەگەلێک لە دوو شاری ئەلوادی و ئەلجوبە لە پارێزگەی مەئریب کەوتنە بەر پەلاماری بە رۆکێت .

سەرپەیڤ