شوبات 27, 2022 10:56 Asia/Tehran
  • بۆردومانی سەعدەی یەمەن لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی

تاوانکاریەکانی ھاوپەیمانیی سعودی لە دژی کەسانی مەدەنیی لە یەمەن ھەروا بەردەوامە .

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی داوەتە ھێرش سەربازیی بۆسەر یەمەن و ئەم وڵاتەی لە زەوی و دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ داوە . 

بە پێی راپۆرتی ئەلمەسیرە ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ، ئەمڕۆ یەکشەممە چەندین جار ناوچە جیاجیاکانی سەعدەیان بۆردومانکرد . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، ھاوکات چەند ناوچەی پارێزگەی زماریش بۆردومانکران . سەرچاوە یەمەنیەکان دەڵێن ئەو پەلامارانە زیاتر ، ناوچە مەدەنیەکانی گرتووەتەوە . 

یەمەن زیاتر لە 7 ساڵە رووبەڕووی پێشێلکردنی جدیی زۆرێک لە بنەماکانی مافی مرۆڤە لە لایەن عەرەبستانی سعودی و ھاوپەیمانەکانی . 

سەرپەیڤ