بزوتنەوەی خەباتکارانی فەلەستین: ھیچ وڵاتێک وەکو ئێران لە فەلەستین و ڕزگارکرانی قودس داکۆکیی ناکات
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خەباتکارانی فەلەستین ستایشی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامی و ھەروەھا حیزبوڵڵای کرد لە گەل و خۆڕاگریی فەلەستین.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەسعەد ئەبو شەریعە» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خەباتکارانی فەلەستین شەوی ھەینی وێڕای ستایش کردنی کۆماری ئیسلامی و ھەروەھا حیزبوڵڵای لوبنان، بە ڕاشکاوی وتی:ھیچ وڵاتێک وەکو ئێران لە فەلەستین و ڕزگارکرانی قودس داکۆکیی ناکات.
«ئەبو شەریعە» تیشکی خستە سەر بایکۆتەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانیش و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان، تۆڵەی خواستی پتەوو ھەوڵی لێبڕاوانەیان لەمەڕ داکۆکی کردن لە فەلەستین و تاقمە خۆڕاگرەکانیان لێ دەکرێتەوە.
تاقمە ف ەلەستینییەکان ھەتا ئێستا گەلێک جار ستایشی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵایان کردووە بەرامبەر بە گەلی چەوساوەی فەلەستین.