یونیسێف: ته‌نها له مانگی رابردودا 47 منداڵ له یه‌مه‌ن کوژراون
سندوقی فریاکه‌وتنی منداڵانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (یونیسێف) رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕی حه‌وت ساڵه‌ی یه‌مه‌نه‌وه زیاتر له 377 هه‌زار هاوڵاتی یه‌مه‌نی کوژراون، ته‌نها له مانگی رابردوش دا 47 منداڵی وڵاته‌که کوژراون.
سندوقی فریاکه‌وتنی منداڵانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردەوە ، به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆی یه‌مه‌نه‌وه که له نێوان حورسییه‌کانی یه‌مه‌ن و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆکایه‌تی سعودیه به‌رده‌وامه، تا ئێستا 377 هه‌زار هاوڵاتی یه‌مه‌نی کوژراون.
له ده‌ستپێکی دو مانگی ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 47 منداڵی یه‌مه‌نی کوژراونناڕاسته‌وخۆش منداڵان زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌تا و کۆتایی ئه‌م جه‌نگه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌کانی یونسێف، به‌هۆی هێرشی عەرەبستانی سعودی بۆسەر یەمەن ، زیاتر له 3 ملیۆن و 300 هه‌زاریه‌مه‌نی ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتوه و له ژێر خێمه و قوتابخانه وێرانه‌کاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، که یه‌که‌م نشینگه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی کۆلێرا و هاوشێوه‌کانییه‌تی.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، زیاتر له دو هه‌زار و 500 قوتابخانه بۆ به‌کارهێنان ناگونجێن و ناشتوانرێت بکرێته شوێنی مانه‌وه و پاراستنی هاوڵاتیانی یه‌مه‌نی، ته‌نها و ته‌نها ده‌کرێت بڕوخێنرێت، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ملیۆنان منداڵی یه‌مه‌نیش له خوێندن دابڕاون.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له سه‌ره‌تایی دروستبونی جه‌نگی یه‌مه‌ن که حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێکرد، زیاتر له 10 هه‌زار و 200 منداڵی یه‌مه‌نی کوژراون.