ئادار 13, 2022 23:42 Asia/Tehran
  • 
ڕۆژنامەی ھائارێتس : مووشەکەکانی سپای ئێران ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە هەولێریان تێکشکاند

ڕۆژنامەیەکی زایۆنیستی دانی بەوەدا نا کە مووشەکەکانی سپای ئێران ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە هەولێریان تێک شکاندووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک دانی نا بە سەرکەوتوو بوونی ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی سپای پاسداران لە هەولێر .

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ئەم رۆژنامەیە رایگەیاندووە مووشەکەکانی سپای پاسدارانی ئێران ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە هەولێریان تێک شکاند و ناوەندە گرینگەکانی ئیسرائیل لە هەولێریان کردە ئامانج.

هەروەها نووسیویە: مووشەکەکانی سپا زۆر ناوەندی گرینگی ئیسرائیل لە هەولێریان کردە ئامانج و خەساری زۆریان لەو شوێنانە داوە.

 

سەرپەیڤ