نیسان 03, 2022 22:10 Asia/Tehran
  • وتووێژی نهێنیی تورکیا و رژیمی زایۆنی لەبارەی رۆنانی هێڵی بۆڕی و راگواستنی گاز بۆ ئەوروپا

میدیا عیبری زمانەکان پەردەیان لادا لە دانووستانی نهێنی لە نێوان رژیمی زایۆنی و تورکیا لەبارەی رۆنانی هێڵێکی بۆڕی راگواستنی گازی هاوبەش.

 

 وێب سایتی عیبری زمانی "ئیسرائیل دیفینس" ڕایگەیاند: دانووستان لە سەر راکێشانی هێڵێکی بۆری ڕاگواستنی گاز گەڵاڵەیەکی ئەستەمە و ڕەنگە بۆ درێژماوە بەردەوام بێت،  ئەم بابەتە هەروەها هاوپیوەندە بە گەڵاڵەی ڕاگواستنی گاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیا بەیارمەتی رژیمی زایۆنی.

کاربەدەستێکی دەوڵەتیی تورکیایی گوتی: ڕاویژ لەمبارەوە لەکاتی سەفەرەکەی "ئیسحاق هێرتزوگ"، سەرۆکی ڕژیمی زایۆنی بۆ تورکیا دەستپێکراوە وتابەم کاتە درێژەی بووە و ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوویش دا بڕیاری جیددی لەبارەی هاوکاری لەم گەڵالەیە ورێگای ڕاگواستنی گاز بدرێت.

 بە سەرنج لەمەی کە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی "رەجەب تەیب ئەردوغان" بە جاران ڕایانگەیاندووە،لە گەلی فەلەستین بەرامبەر داگیرکاریی ڕژیمی زایۆنی پشتگری دەکەن،بەڵام ئەم پشتگرییی تەنیا لەئاستی قسەکردن دابووە وتورکیا ورژیمی زایۆنی دانووستانی نهێنیی زۆریان لەهەموو بوارەکان دا هەبووە. بەرلەمەیش سەرۆکی ڕژێمی زایۆنی لە سەر بانگێشتنی  فەرمی سەرۆک کۆماری تورکیا، سەردانی ئەم وڵاتەی کرد و بوو بە هۆی ناڕەزایەتی خەڵکی تورکیا.

سەرپەیڤ