نیسان 06, 2022 02:58 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی کوێت کشایەوە

دەوڵەتی کوێت ڕۆژی سێ شەممە نامەی کشانەوەی پێشکەشی پاشمیری ئەم وڵاتە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنای «ئەلقوبوس»، دوای ھۆگر نەبوونی دەستەیەک لە نوێنەرانی موێتی بۆ ھاوکاری کردن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە، دەوڵەتی کوێت کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

«خالید ئەحمەد ئەلسەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت دوای دیدار لەگەڵ پاشمیری ئەم وڵاتە نامەی کشانەوەی دەوڵەتەکەی ڕادەستی ناوبراو کرد.

سەرۆک وەزیرانی کوێت لە کاتێکدا کشانەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە کە، ڕۆژنامەی «ئەلقوبوس» پێشتر بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دەوڵەتی وای بڵاو کردبووەوە کە سەرۆک وەزیران بەم زووانە داخوازیی کشانەوەی خۆی ڕادەستی میری ئەم وڵاتە دەکات.

پێشتر سەرچاوە کوێتییەکان وایان بڵاو کردبووەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی ئەم وڵاتە ھۆگری ھاوکاری کردنی سەرۆک وەزیران نین. سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردبووەوە کە دەوڵەتی کوێت ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی خۆی بۆ دەنگوەرگرتن لە بارەی گەڵاڵەیەکەوە بەڕێوە نابات.

سەرپەیڤ