نیسان 07, 2022 12:56 Asia/Tehran
  • «عەبد ڕەبە مەنسوور ھادی» سەرۆک کۆماری کشاوەی یەمەن وازی لە دەستەڵات ھێنا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند: «عەبد ڕەبە مەنسوور ھادی» سەرۆک کۆماری کشاوەی یەمەن تەواوی دەستەڵاتی خۆی سپاردە ئەنجومەنی سەرکردایەتی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلجەزیرە، «عەبد ڕەبە مەنسوور ھادی» سەرۆک کۆماری کشاوەی یەمەن شەوی پێنج شەممە باسی پێکھاتنی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سەرۆک کۆماریی کردو وتی: «ڕەشاد موحەممەد ئەلعەلیمی» سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سەرۆک کۆماریی بە ئەستۆ دەبێت.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: سەرۆک کۆماری کشاوەی یەمەن ھەروەھا «عەلی موحسین ئەلئەحمەر»ی یاریدەری خۆی لە پۆستەکەی وەلا ناوەو لە ئێستادا ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سەرۆک کۆماری بەڕێوەبەرایەتیی سیاسی، سەربازی و ئاسایشتیی دەوڵەتی لەکار کشاوەی یەمەنی بە ئەستۆ دەبێت.

پێشتر «موجتەھید» کاربەرو ھەڵسوڕاوی سیاسیی ناوداری عەرەبستانی لە ھەژماری توییتێرەکەی دا نووسی بووی، بڕێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە باڵوێزی عەرەبستان لە یەمەن ھەرچەشنە دیدارێکی سیاسی مەنسورھادی یان ئامادە بوونێکی ناوبراوی لە میدیاکاندا قەدەغە کردووە.

سەرپەیڤ