نیسان 11, 2022 15:52 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی چوار فەلەستینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا

بەیانی ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی فەلەستینی کە ڕۆژی رابردوو لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە بریندار بوو، گیانی لەدەست دا و بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی کەنارەکانی ڕۆژئاوا بۆ چوار کەس بەرزبوویەوە.

ڕۆژی رابردوو تازەلاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “محەمەد حوسێن زکرنا” دانیشتووی گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی جنین لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیلەوە تەقەی لێکرا و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی سەختیی برینەکەی شەهید بوو.

لە بەرەبەیانی دوێنێوە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی کەنارەکانی ڕۆژئاوا لەوانە جنین، نابلوس، ئەریحا و تولکەرم و لە ئەنجامدا سێ فەلەستینی بە ناوەکانی مەها کازم ئەلزەعتەری تەمەن ٢٤ ساڵ، غادە ئیبراهیم سباتین تەمەن ٤٧ ساڵ و محەممەد عەلی غەنیم تەمەن ٢١ ساڵ شەهید و زیاتر لە دە کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمە لەکاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە تەلەڤزیۆنی ئەلمەناری ڕاگەیاند: فەڵەستینیەکان چەندین بژاردەی ڕوبەڕوبوونەوەیان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا، قودس و کەرتی غەزە هەیە و هەماهەنگی و پلان لە نێوان هێزەکانی خۆڕاگری لە غەزە و جنیندا هەیە.

ناوبراو وتیشی: ناتوانین چاومان دابخەین لەسەر ئەوەی لە قودس یان کەنارەکانی ڕۆژئاوا دەگوزەرێت و گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی وەڵامی هەر دەستدرێژییەکی زایۆنیستەکان دەدەنەوە. ئێمە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ داگیرکەران و دەبێت لە هەر ساتێکدا چاوەڕوانی شەڕێکی سەرتاسەری بین.

سەرپەیڤ