سەیید حەسەن نەسروڵڵا: بە تێپەڕینی کات داکۆکیکارانی قودس زیاتر دەبن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407411-سەیید_حەسەن_نەسروڵڵا_بە_تێپەڕینی_کات_داکۆکیکارانی_قودس_زیاتر_دەبن
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بە تێپەڕینی زەمەن حیکمەت و ژیرایەتیی ئیمام خومەینی لە مەڕ ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیھانیی قودس ڕوونتر دەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2022 10:57 Asia/Tehran
  • سەیید حەسەن نەسروڵڵا: بە تێپەڕینی کات داکۆکیکارانی قودس زیاتر دەبن

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بە تێپەڕینی زەمەن حیکمەت و ژیرایەتیی ئیمام خومەینی لە مەڕ ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیھانیی قودس ڕوونتر دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە، «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ڕۆژی سێ شەممە لە بەرنامەی «مینبەری قودس» دا وتی: کێشەی فەلەستین گیان و ژیانی تازە دەبەخشێ و داکۆکیکارو ھاوڕێی زیاتر ڕادەکێشێ و خەباتکاری خۆبەختکەری زیاتر گۆش د ەکات.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: دوژمنی زایونی بەھیوا بوو بە تێپەڕینی کات و سات کێشەی فەلەستینیش لەبیر بچێتەوە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وتی: ئەمڕۆ قودس پرسی سەرەکییەو بووە بە تەوەرەی بابەتەکانی دیکە. لە ڕاستی دا تەوەرەی خۆڕاگریش ھخر دەبێ ناوی تەوەرەی قودسی لە سەر دابنرێت، چونکو قودس بۆ دەوڵەت و تاقم و گەلانی پرسێکی تەوەرەییە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وتیشی: قۆناغە دژوارەکانمان وەپشت سەر ناوەو بە یارمەتیی خوداوەند لە سەروبەندی سەرکەوتن داین و بەم زووانە دەیبینین. تەواوی زنجیرەکان دەپچڕێنین و تەواوی پیلانەکان پوچەڵ دەکەینەوەو. قودس ھێشتاش ھەر کێشەی سەرەکییەو وەک بنەما و ئامانج و تەوەرە دەمێنێتەوە.