May 03, 2022 05:28 Asia/Tehran
  • تورکی فەیسەڵ: ئەمریکا پشتی چۆڵ کردین

سەرۆکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی عەرەبستانی سەعودی وتی: سەعودییەکان وا ھەست دەکەن کە ئەمریکا بە تەنیای ھێشتوونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی عەرەب نیوز، «تورکی فلەیسەڵ» شازادەی سەعودی سەرۆکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی ئەم وڵاتە لە لێدوانێکدا وتی: سەعودییەکان بە توندی لە ھەڵس و کەوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دڵ پیس بوونەو وا ھەست دەکەن کە ئەمریکا لە ھەمبەر ھەڕەشەوگوڕەشە ئاسایشتییەکانی سەرچاوەگرتوو ھەڵوێستەکانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پشتی لە عەرەبستان کردووە.

تورکی فەیسەڵ وتیشی: لە ھەل و مەرجێکدا کە باوەڕمان وا بوو ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی دەبێ لە ھەمبەر ھەڕەشە ھاوبەشەکان لە تەنیشتی یەکدا بن، کەچی ئەمە ڕووی نەداو ھەر ئەمەش بووەھۆی ھیوابڕاو بوونمان.

سەرۆکی پێشووی دەزگای ھەواڵگریی عەرەبستان ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕیاز لە مێژە خوازیاری چارەسەریی ئاشتیانەی شەڕی یەمەنە، کەچی ئەنساروڵڵا ڕەزامەند نییە.

بە پێچەوانەی ئەم بانگەشانە، کارناسان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمریکییەکان بە یارمەتیی سەعودییەکان بە بیانووی خەباتی دژی جەردەیی دەریایی و قاچاخی چەک و چۆڵ، ئامادە بوونی خۆیان لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب پەرە پێ داوە، دیارە ئەمەش ھەر ئەو ھەنگاوەیە کە ئەمریکا بە ھۆیەوە بەنیازی شکست پێ ھێنانی ئاگربڕەکەی یەمەنە.

سەرپەیڤ