May 17, 2022 14:33 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان

وەزیری نێوخۆی لوبنان لە پرێس کۆنفرانسێکدا دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

ڕۆژی دووشەممە «بەسام مەولەوی» وەزیری نێوخۆو شارەوانییەکانی لوبنان، ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ١٢ ھەرێمی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتە لە تێکڕای ١٥ ھەرێمەکە ڕاگەیاند و ئەمڕۆ سێ شەممەش لە پرێس کۆنفرانسێکدا دەرەنجامە یەکجارییەکەی ڕاگەیاند.

بەم پێیە، ڕەوتی نیشتیمانیی ئازاد ١٨ کورسیی لە پەرلەمانی لوبناندا بە خۆی تەرخان دا. پارتی ھێزەکانی لوبنانی ٢٠ کورسیی مسۆگەر کرد. پێڕستەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ١٢ کورسی و حیزبوڵڵاو بزوتنەوەی ئەمەل ٣١ کورسییان لە پەرلەمانی وڵاتەکەیان بە دەست ھێنا.

پارتی پێشکەوتنخوازی سۆشیالیستی لوبنان ٩ کورسیی بە دەست ھێناو تاقمەکانی ٨ی مارس نەیانتوانی زۆرینەی دەنمگەکانی پەرلەمان دەست بخەن. پاڵێوراوانی لایەنگری چاکسازیش لانیکەم ١٣ کورسییان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە خۆیان تەرخان دا.

سەرپەیڤ