10 یەمەنی لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانیی بەکرێگیراوانی سعودی بریندار بوون
بە هۆی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانی دەستدرێژکارانی سعوودی بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای ئەلحودەیدەی یەمەن، ژمارەیەک لە خەڵکی مەدەنی بریندار بوون.
ئاگربەسی رێککەوتن لەسەر کراوی سوید لە نێوان شاندی سەنعا و شاندی ریازلە سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2018 لە پارێزگای ئەلحودەیدەی رۆژئاوای یەمەن دەستیپێکرد، بەڵام هاوپەیمانیی سعوودی هەموو رۆژێک پێشێلی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە نێت، دوێنێ یەکشەممە، دە هاووڵاتیی یەمەنی بریندار بوون کە لە نێویان دا ژن و منداڵ ھەن، لە ئەنجامی بۆردومانی هاوپەیمانیی عەرەبستانی سەعوودی لە ناوچەی ئەلفەوا لە ناوچەکانی حەیس و ئەلجەراحی .
لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی دەستدرێژکاری سعودی بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەستی مرۆیی و سەربازی، هەروەها ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئەلحودەیدە بەپێی ڕێککەوتنی سوید، بەجۆرێک کە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەفسەرانی هەماهەنگی ، ٧٣ پێشێلکاریی ڕێککەوتنی ئاگربەسی لە رۆژی شەمەدا تۆمار کرد .