حوزه‌یران 02, 2022 11:50 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی ئیستیکباریی یەمەنییەکان لە ڕۆژی ھەینی

جەماوەری یەمەن ڕۆژی ھەینی بە بۆنەی ڕۆژی «ھاواری دژی موستەکبیران» لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵاتەکەیان خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە، لێژنەی چالاکییەکان لە یەمەن بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند: ئاھەنگی یادکردنەوەی ڕۆژی ھاواری دژی موستەکبیران ڕۆژی ھەینی بە بەشداریی ملوێنیی خەڵک لە سەنعاو مەیدانە سەرەکییەکانی پارێزگاکانی دیکە بەرپا دەکرێت.

لێژنەی چالاکییەکان لە یەمەن لەم ئاگاداری نامەیەدا، داوای بەشداریی بەربڵاوی گەلی یەمەنی کرد لە ئاھەنگی یادکردنەوەی ڕۆژی ھاواری دژی موستەکبیران لە سەنعاو پارێزگاکانی دیکەی یەمەن.

سەرباری تێپەڕینی ھەشت ساڵ لە دەستپێکی دەست درێژکاریی ھەمەلایەنەی ھاوپەیمانیی سەعودی، ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وێڕای بەرەڤانی کردن لە گەلەکەیان، توانیویانە زەبرێکی قورس لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکارو لاگرانیان بوەشێنن.

سەرپەیڤ