حوزه‌یران 03, 2022 14:59 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆڕی زانایانی ئایینیی بەیرووت بە بۆنەی ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)

کۆڕی زانایانی ئایینیی بەیرووت لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی ھاتنەوەی ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) جەختیان کرد لە سەر پابەند بوونیان بە داکۆکی کردن لە چەوساوەکان.

چواردەی جۆزەردانی ١٤٠١ ی کۆچیی ھەتاوی، چوارەمی ژوئەنی ٢٠٢٢ی زایینی ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعەھد، کۆڕی زانایانی ئایینیی بەیرووت ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی سی و سێھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)، ڕایگەیاند: سەرکەوتنی شۆڕش لە ئێراندا لە ڕاستی دا سەرکەوتنی تەواوی تاسەمەندانی ئازادی بە سەر دەوڵەتی موستەکبیری ئەمریکا بوو وەکو شەیتانی گەورە، دەوڵەتێک کە لە پشت پەردەی تەواوی ئاژاوە، شەڕو قەڵاچۆو کوێرەوەرییەکانی مرۆڤایەتییەو داکۆکی کردنی لە ڕژێمی داگیرکەری زایونی دیارترین نمونەیەتی.

کۆڕی زانایانی ئایینیی بەیرووت لەم بەیاننامەیەدا ھەروەھا ڕایگەیاندووە: فەلەستین لە ئەندێشە، ناخ و زەینی ئیمام دا بوو و یەکەم باڵوێزخانەیەک کە دوای سەرکەوتنی شۆڕش لە ئێرانداو لە جێگای باڵوێزخانەکەی ڕژێمی ئیسرائیل کرایەوە، باڵوێزخانەی فەلەستین بوو. ئینجا ڕۆژی جیھانیی قودسیش بۆ داکۆکی لە فەلەستین دیاری کرا ھەتا فەلەستین وەک پرسێکی زیندوو لە ویژدانی ئوممەتی ئیسلامی و گەلەکانی دا بمێتێتەوە.

لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: کۆڕی زانایانی ئایینیی بەیرووت وێڕای پێداگرتن لە سەر دووبارە کردنەوەی بەیعەت لەگەڵ ئیمامی کۆچکردوو و بەردەوام کردنی ڕێبازەکەی، لەگەڵ ئیمام خامەنەییش دا بەیعەت تازە دەکاتەوەو لە خوداوەندی مەزن داوای پارێزرانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکات.

سەرپەیڤ