حوزه‌یران 07, 2022 16:18 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی یەمەن:یاسایەکی نێونەتەوەیی بۆ بە تاوان زانینی سوکایەتی کردن بە پێغەمبەر (ص) ئامادە بکرێت

پەرلەمانی یەمەن سوکایەتیی پارتی دەستەڵاتداری ھیند بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص)ی ئیدانە کردو داوای ئامادە کرانی یاسایەکی نێونەتەوەیی کرد بۆ بە تاوان زانینی سوکایەتی کردن بە پێغەمبەر (ص).

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی یەمەن، پەرلەمانی یەمەن ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە سوکایەتیی پارتی دەستەڵاتداری ھیند بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص) جەختی کرد، ئاوا سوکایەتی گەلێک دەربڕی ڕادەی لادانی ئاکاری و بایەخمەندی ئەم کەسانەیە و دەبێتە ھۆی ورووژانی ھەستی موسڵمانان و بە تەواوی ڕەت کراوەو قەبوڵ نەکراوە.

پەرلەمانی یەمەن وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بێ دەنگە لێکردنی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ھەمبەر ئەم سوکایەتییانە بووەتە ھۆی ئاوا ھەڵوێستگەلێک، داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە لێبڕاوانە لە بەرامبەر ئەم بابەتەدا بوەستن و داوای ئامادە کرانی یاسایەکی نێونەتەوەییشی کرد بۆ بە تاوان زانینی ئاوا سوکایەتی گەلێک.

جێگای ئاماژەیە پارتی دەستەڵاتداری ھیندیش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە، ئێمە بۆ تەواوی ئایینەکان ڕێز دادەنێین و لەگەڵ ھەر ئایدۆلۆژییەک کە بە نیازی سوکایەتی کردن بە ھەر ئایین و بڕوایەکە، نەیارین و یاسای بنەڕەتیی ھیند وێڕای ڕێزگرتن لە تەواوی ئایینەکان، ئازادیی بیروباوەڕیشی داونەتێ.

سەرپەیڤ