حەماس ھەوڵی زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409028-حەماس_ھەوڵی_زیندووکردنەوەی_پەیوەندییەکانی_لەگەڵ_سووریا_ئەدات
 سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی سێشەممە بڵاویانکردەوە، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) و سوریا لە سەروبەندی بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانیاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2022 02:11 Asia/Tehran
  • حەماس ھەوڵی زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئەدات

 سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی سێشەممە بڵاویانکردەوە، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) و سوریا لە سەروبەندی بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانیاندان.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرپرسێکی حەماس کە ناوی نەهێنراوە ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی نێوان بزووتنەوەکە و سووریا دوای ١٠ ساڵ گەڕاوەتەوە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که‌ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ سووریا به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رابردووو سه‌رکرده‌کانی حه‌ماس سەردانێکی زۆریان بۆ دیمه‌شق کردووه‌.

ئەو بەرپرسەی حەماس گوتیشی : سووریا پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین و گەلی فەلەستین دەکات، حەماسیش گرنگی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ سووریا و هەموو وڵاتانی عەرەبی دەدات.

پێشتر موسا ئەبو مەرزوق، جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە دەرەوەی فەلەستین، هیوای خواستبوو کە گۆڕانکاری بکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەکە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا.