حوزه‌یران 22, 2022 16:38 Asia/Tehran
  • خاشوقچی باجی ئاشتەوایی نێوان ڕیاز و ئەنقەرە

دوابەدوای سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕیاز بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە و لە سەروبەندی سەردانەکەی شازادەی جێنشینی سعوودیە بۆ تورکیا لەدوای کوشتنی دڕندانەی جەمال خاشوقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعودیە لە ئەستەنبوڵ، دەسەڵاتدارانی ڕیاز راگیرانی گەشتی شارومەندانی سعوودیە بۆ تورکیایان هەڵوەشاندەوە.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی عەرەبستان (واس)، حکوومەتی سعوودیە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی هاووڵاتییانی سعوودی بۆ تورکیا، ئەسیوپیا، ڤێتنام و هیندستانی هەڵگرت.

ئاژانسی هەواڵی واس رایگەیاندووە، هۆکاری ھەڵوەشاندنی  راگرتنی گەشتەکە بۆ ئەو وڵاتانە بۆ باشتربوونی دۆخی کۆرۆنا بووە، بەڵام ئەم بڕیارە لەلایەن بەرپرسانی سعوودیە بەتایبەتی لە دۆسیەی تورکیا، لە سەروبەندی سەردانی شازادەی جێنشینی سعودیە دراوە .

دوای تیرۆرکردنی دڕندانەی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعودی جەمال خاشوقچی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵی تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و تورکیا تێکچوو و ئەمەش پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ تورکیا بە شێوەیەکی زۆر کەمکردەوە.

ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ قه‌یرانێکی سه‌ختی ئابووریی له‌ وڵاته‌که‌ی دا رووبەڕوویە و له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا به‌های لیری تورکی بە توندی دابەزیوە ،  لەبەر ئەوە هه‌وڵی باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ سعوودییه‌کانی داوه‌ ئەویش بە قوربانی کردنی دۆسیەی جەمال خاشوقچی . 

سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییانەدا سەردانی جەدەی کرد و لەگەڵ بن سەلمان کۆبووەوە.

سەرپەیڤ