ته‌مووز 08, 2022 17:32 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی نەریتی بەرائەت لە موشریکین لە سەرزەوینی عەرەفات دا

نەریتی عیبادی_سیاسیی بەرائەت لە موشریکین ئەمڕۆ ھەینی بە خوێندرانەوەی ئایەتەکانی بەرائەت لە موشریکین و ئاامادە بوونی بەربڵاوی زیارەتکارانی بەیتوڵڵاھولحەرام لە گەورەترین خێوەتی زیارەتکارانی ئێرانی لە سارای عەرەفات بەرپا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید عەبدولفەتاح نەوواب» نوێنەری وەلیی فەقیھ بۆ کاروباری حەجج، پەیامی حەججی ڕابەری مەزنی شۆرڕشی ئیسلامیی لەم نەریتەدا خوێندەوە.

لەم نەریتەدا ھەروەھا دروشمی دژی ئیستیکباری و دژە زایونی لە لایەن یارەتکارانی بەیتوڵڵاھولحەرامەوە بۆ داکۆکی لە فەلەستین و فەلەستینییەکان و ھەروەھا پێداگرتن لە سەر یەکگرتنی ئوممەتی ئیسلامی بەرز کرایەوە.

حاجییە بەشدارەکانی نەریتی بەرائەت لە موشریکین لە بڕیارنامەیەکی پێنج بڕگەیی دا، ڕزگارکرانی قودسی پیرۆزیان لەو ئارمانج و ئەوبەرایەتییانەی  ئوممەتی ئیسلامی زانی و ھەرچەشنە ئاسایی کردنەوەیەکی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی تاوانکاری زایونییان کە ببێتە ھۆی بۆسایی دروست بوون لە نێو ڕیزی یەکپارچەی موسڵمانان، ئیدانە کرد.

ھەروەھا لەو بڕیارنامەیەدا وێڕای وەبیرھێنانەوەی ڕیسالەت و ئەرک و ڕۆڵی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە تایبەت ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لە سەر پێویستیی پابەند بوون بە حەق، دادگەری و بەرەڤانی کردن لە مافی گەلانی چەوساوە لە بەرامبەر زێدەخوازیی وڵاتانی موستەکبیرو پاوانخوازان، جەختیان کرد.

خوێندنی دۆعای عەرەفە بەشێکی دیکەی نەرینی ئەمڕۆ ھەینییە کە لە عەرەفات دا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ