ته‌مووز 09, 2022 10:27 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی زۆری فەلەستینییەکان لە نوێژی جەژنی قوربان لە مزگەوتی ئەقسا

دەیان هەزار فەلەستینی بەشداریان لە نوێژی جەژنی قوربان دا کرد کە لە مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچوو.

 

لە سعودیە و هەندێک وڵاتی دیکەی عەرەبی، ئەمڕۆ شەممە "جەژنی قوربان"ە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شەهاب نیوزی فەلەستین، گەلی فەلەستین لە ناوچە جیاجیاکانی قودس و کەناری ڕۆژئاواوە هاتوونەتە مزگەوتی ئەقسا بۆ بەشداریکردن لەم ڕێوڕەسمی جەژنی قوربان.

ئەم ئامادەبوونە بەرفراوانە سەرەڕای ئاستەنگە سەختەکانی ڕژێمی زایۆنی و دانانی ڕێوشوێنی سەربازی لە قودسی داگیرکراو ڕوویدا.

هەروەها سەرچاوە فەلەستینییەکان لەبارەی بەڕێوەچوونی بەربڵاوی نوێژی جەژنی قوربان لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین لەوان ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ ئاگادار دەکەنەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە دەیەکانی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی هەمیشە لە پێناو جێبەجێکردنی ئامانجە سەرەکییەکانی دا هەوڵی تێکدانی یەکڕیزی گەلی فەلەستینی داوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە گەلی فەلەستین و گرووپە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە بە پێچەوانەی خواستی زایۆنیستەکان توانیویانە گورزی قورس لە جەستەی ڕژێمی ساختەی زایۆنی بدەن .

سەرپەیڤ