ته‌مووز 30, 2022 16:18 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانی سەعوودی 155جار ئاگربڕی یەمەنی پێشێل کرد

سەرچاوە یەمەنیەکان ڕایانگەیاند : هاوپەیمانی سەعوودی لە ماوەی شەو وڕۆژی ڕابڕدوودا 155 جار ئاگربڕی یەمەنی پێشێل کردووە .

 هاوپەیمانیی سەعوودی  بەئەنجام دانی گەشتی ئاسمانیی سیخووڕی  بەسەر پارێزگاکانی حودەیدە ، مەئاریب ، تەعەز، حیججە ،جوف ،سەعدە  ،زالیع و دەڤەرەکانی ئوپڕاسیونی سەرسنوور ؛ ئاگربڕی ڕێکخراوی نەتەوەکانی بنپێی کردووە .

هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی  بنکەی هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکان و هەروەها ماڵی شارومەندانی یەمەنیان لە پارێزگاکانی حودەیدە،  تەعەز، مەئاریب،  حیججە ، سەعدە،  بەیزا   جەیزان و زالیع،  دایە بەر  پەلاماری قورسی تۆپخانەو ڕۆکێت  و هاوەن .

فڕۆکەکانی ناس کردن و ھێرشبەری هاوپەیمانی سەعوودی ، ناوچەیەک  لە شاری حەیس هەڵکەوتوو  لە پارێزگای حودەیدە و مەقبەنە  لە پارێزگای  تەعەزیان  کردە ئامانج .  

پێشتریش «مەهدی ئەلمەشات» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وتبووی کە ئاگربڕی یەمەن لە ئەنجامی پێشێلکرانی بەردەوامی لە  لایەن هاوپەیمانیی سەعوودیەوە لەناو چووە .

شەڕھەڵایساندنی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی  لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی  سەدان هەزار یەمەنی و ئاوارە بوونی زیاتر لە 4 ملوێن کەس .

سەرپەیڤ