ئاب 08, 2022 08:47 Asia/Tehran
  • نەسروڵڵا: مووشەکەکانی خۆڕاگریی ڕژێمی زایۆنی ناچار کرد ئاگربەس قەبووڵ بکات

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند ڕوون و ئاشکرایە کە ئەمڕۆ ئەوە ئیسرائیلە کە بەدوای ئاگربەستدا دەگەڕێت، چونکە بەرگەی موشەکی زیاتر ناگرێت و موشەکەکانی خۆڕاگریی ڕژێمی زایۆنی ناچار کرد بە قبوڵکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەس.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید حەسەن نەسڕوڵڵا وتی: من جەخت لەسەر بوێریی فەلەستین دەکەمەوە بۆ وەڵامدانەوە چونکە ئەگەر تیرۆری شەهید ئەلجەباری بێ وەڵام مابایەوە، ڕژێمی زایۆنی لەو کارە بەردەوام دەبوو.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان گوتیشی : پێویستە ستایشی خۆڕاگری و سەقامگیری خەڵکی غەززە بکرێت.

وتیشی: بەرخۆدانی فەلەستین هاوشێوەی لوبنان توانی بەرگری لە نەتەوەکەی بکات و هاوکێشە نوێیەکانی سەلماند لە پشتیوانی و رێگریکردن و سەپاندنی مەرجەکانی بەسەر دوژمنی زایۆنیدا.

ئەم قسانەی نەسروڵا دوای ئەوە دەردەبڕدرێت کە دواجار مووشەکەکانی خۆڕاگری ڕژێمی زایۆنی ناچار کرد ڕێککەوتنی ئاگربەست قبوڵ بکەن.

ئەم ڕێککەوتنە کاتژمێر ٢٣:٣٠ بە کاتی ناوخۆ (بەیانی دووشەممە بە کاتی تاران) و بە ناوبژیوانی میسر جێبەجێ کرا.

ئەم ئاگربەستە دوای ئەوە دێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە موشەکەکانی بەرخۆدان دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکانیان لە ئاسایش بێبەش کرد.

58 شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستەکان لە ناوەوەی کەرتی غەززە کراونەتە ئامانجی هێرشە موشەکییەکانی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین.

دوابەدوای هێرشە سەرتاسەرییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی خەرمانان، ٤٣ فەلەستینی لەوان ١٥ منداڵ شەهید بوون و ٣١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ