ئاب 23, 2022 08:49 Asia/Tehran
  • نەسروڵڵا: سەرکەوتنی خۆڕاگری لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کۆتایی بە پرۆژەی

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان شەوی سێ شەممە لە لێدوانێکدا وتی: سەرکەوتنی خۆڕاگری لە ساڵی ٢٠٠٠ دا کۆتایی بە پرۆژەی "ئیسڕائیلی گەورە" هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید حەسەن نەسڕوڵڵا» کە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئاھەنگەکانی چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبوڵڵا، کۆڕەجێژنی "ئەربەعون  ڕەبیعا" قسەی دەکرد، وتیشی: پەیوەندییەکی قوڵ لە نێوان چالاکیی حزبوڵڵای پێش ساڵی 1982 و 2018 دا هەیە.  بەجۆرێک کە سەرکەوتنەکەی ساڵی ٢٠٠٠ کۆتایی بە پرۆژەی "ئیسڕائیلی گەورە" هێناو سوپایەکی شکست پێ ھێنا کە گوایە قەت شکست ھێنانی بۆ نەبوو.

نەسروڵڵا وتی: هێزەکانی حزبوڵڵا شوێنکەوتووی ئیمام خومەینی(ر.ە) و ڕێبازی ئەو حەزرەتەن و بە گەورەترین ئیلهامبەخشی حزبوڵڵای دەزانن لە سەردەمی ئێستادا .

ڕاشیگەیاند: دوا دەستکەوتی خۆڕاگری لە شەڕی ساڵی  ٢٠٠٦ دا خۆ تێگەیاندنی خۆڕاگری لە بابەتی گەڕاندنەوەی مافی نەوت و غازی لوبنان بوو. لە ئێستاش دا ئازادکردنی بەشەداگیرکراوەکانی دیکەی  لوبنان ئەرکێکی نیشتمانییە.

سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا وتیشی: بەهەر حاڵ سەرکەوتنی ساڵی ٢٠٠٦ یەکێکە لە گرنگترین دەستکەوتەکانی خۆڕاگری لە ڕێبازە دوور و درێژەکەیدا. ئەم شەڕە ڕێساکانی ململانێ لەگەڵ دوژمنی زایۆنیی گۆڕی.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا وتیشی: لەو ئەرکانەمان لە داهاتوودا پێکھێنانی هاوکێشەی بەرپەرچ دانەوەیە بۆ پاراستنی خاک و خەڵک و سامانی لوبنان.

وتیشی: هەڕەشەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە کێشانی سنوورە دەریاییەکان بێ بایەخە، بڕیار و ھەڵوێستی ئێمە روونە و چاوەڕێی رۆژانی داهاتوو دەکەین ھەتا بە گوێرەی ئەوەی وا پێویستە بجوڵێینەوە.

سەرپەیڤ