ئاب 24, 2022 04:56 Asia/Tehran
  • وتاربێژی مەسجیدولحەرام دە ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

دادگەی دادگای پیداچوونەوەی سعودیە سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر «شێخ ساڵح ئالی تالیب» ئیمام و وتاربێژی مەسجیدولحەرام دا سەپاند.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلخەلیجولجەدید، «شێخ ساڵح ئالی تالیب»، ئیمام و وتارێژی مەسجیدولحەرام کە ڕەخنەی لە ئاهەنگە تێکەڵاوەکان لە سعودیە گرتبوو، بە بڕیاری دادگای پیاداچوونەوە سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە پێشێلکردنی بڕیاری دادگای تاوانەکانی سعودیە بووە. ئەم دادگایە ڕایگەیاندبوو کە «ئالی تالیب» بە دوورە لە هەموو ئەو تۆمەتانەی بە ھۆیانەوە سزا دراوە.

ئەم بڕیارە ھەرایەکی بەرفراوانی لەنێو ڕای گشتیی سعودیەدا ناوەتەوە؛ چونکە «ئالی تاڵیب» ماوەی سێ ساڵ وەک دادوەری دادگای باڵای ڕیاز کاری کردبوو. ناوبراو هەروەها لە دادگاکانی پارێزگاکانی دیکەی سعودیەش چالاکیی نواندبوو.

«ئالی تالیب» هه‌روه‌ها چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بکرێت، له‌ دادگای باڵای مه‌ککه‌ی پیرۆز چالاکیی نواندووە. دەسەڵاتدارانی سعودیە لە مانگی ئابی 2018دا «ئالی تالیب»یان دەستگیرکردو هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیش لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی بڵاو نەکرایەوە.

سەرپەیڤ