بەرپاکرانی نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئەفسا بە ئامادە بوونی ھەزاران فەلەستینی
ئەمڕۆ هەزاران فەلەستینیی سەربە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینییان بەجێ ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیوم، هەزاران فەلەستینی لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاواو کەرتی غەززەو هەروەها ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1982، لە مزگەوتی ئەقسا ئامادە بوون و ئەم هەینییە نوێژی بەیانییان بەجێ ھێنا.
جگە لە قودسی داگیرکراو و مزگەوتی ئەقسا، هەزاران فەلەستینی لە ئەلخەلیل، توباس، کەمپی بەڵاتە لە رۆژهەڵاتی نابلوس، تولکەرم و کەمپی جنین بەشدارییان لە نوێژی بەیانیی ئەمڕۆدا کرد، کە بۆ یادی دوایین نوێژی بەیانیی «ئیبراهیم نابلۆسی»بەڕێوەچوو.
«ئیبراهیم نابلۆسی» لە خەباتکارانی خۆڕاگریی شاری نابلوس بوو کە ماوەیەکی زۆر کەوتە بەر پەیگەڕی ڕژێمی زایونی و لە ئاکام دا مانگی ڕابردوو لە ھێرشی لەشکریانی ئەم ڕژێمەدا شەھید کرا.
پێشتر ژمارەیەکی زۆر لە کۆروکۆمەڵە ئیسلامیەکان لە قودس بانگەوازێکیان بۆ پاراستنی قودس و مزگەوتی ئەقسا بڵاوکردبووەوە بە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی.