نمایشی دەستەڵاتی سوپای یەمەن بە پەردەلادان لە سەر موشەکە نوێیەکان
سوپای یەمەن بە بۆنەی ساڵگەڕی شۆڕشی ٢١ی سپتەمبەرەوە بە پەردە لادان لە سەر موشەکە تازەکانی، ھەڕەشەی لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە سوپای یەمەن بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ٢١ی سپتەمبەرەوە پەردەی لەسەر سیستەمی نوێی موشەکی باڵستیکی دووربڕی خۆی ھەڵدایەوە.
لەم ڕێوڕەسمەدا لە میانەی نمایشێکی سەربازی شایستەدا بە ئامادەبوونی «مەهدی ئەلمەشات» فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی ئەم وڵاتە پەردە لەسەر موشەکە نوێیەکانی یەمەن لادرا.
ئەو موشەکی دووربڕانەی یەمەن کە پەردەیان لەسەر لادرا، بریتین لە موشەکی "حاتەم"، "معیراج"، "فەلەق"، "کەرار" و "قودسی ٣" و چەندین موشەکی دەریایی و ئاسمانیی دیکە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ساڵی دا جەماوەری یەمەن بە هۆی لێنەھاتوویی حکومەتی «عەبدە ڕەبە مەنسوور هادی» سەرۆکی دەست لەکارکێشاوەی یەمەن لە بەڕێوەبردنی کاروباری ئەو وڵاتە، زنجیرەیەک ناڕەزایەتییان دەستپێکرد کە لە کۆتاییدا لە ٢١ی سپتەمبەری ٢٠١٤ بە یاوەریی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا، چوونە نێو شاری سنە و بە گرتنەدەستی دەسەڵات، «مەنسوور هادی»یان لە سەر دەستەڵات لادا.