ئه‌یلوول 23, 2022 08:00 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی دژی زایۆنیب خەباتکارانی خۆڕاگری لە ئەلخەلیل و نابلۆس

لە کاردانەوە بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس، خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا ناوەندە سەربازییەکانی زایۆنی لە شارەکانی ئەلخەلیل و نابلوس لە کەناری ڕۆژئاوای چۆمی ئوردۆنیان کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی قودس، لەم ئۆپەراسیۆنە جیاوازانەدا، خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین تەقەیان لە ژمارەیەک ناوەندی سەربازیی زایۆنی لە نزیک ئەلخەلیل و دەروازەی سەربازیی «سەرە» لە ڕۆژئاوای نابلوس و شارۆچکەی زایونی نشینی «بەراخا» لە ناوچە داگیرکراوەکانی نابلوس کردووە .

ھەر لەم بارەیەوە سەرچاوەکانی عیبری زمان باسی فڕێ درانی بوتڵی سووتێنەر بەرەو ئۆتۆمبێلی دانیشتوانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لە نزیک ئۆردوگای «ئەلفەوار» لە باشووری ئەلخەلیلیان کردووە.

بە گوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ١٨ ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لە دژی زایۆنییەکانی بە خۆیەوە بینیوە.

لەلایەکی دیکەوە ناوەندی ئامار و زانیاریی «مەعتی»ی سەر بە سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایگەیاندووە کە لە مانگی ئابدا بە گشتی ٨٣٢ ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا لە دژی زایۆنییەکان ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ