وەرگەڕانی بەلەمێک لە کەناراوەکانی سووریا بە ١٥٠ کەسەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i411574-وەرگەڕانی_بەلەمێک_لە_کەناراوەکانی_سووریا_بە_١٥٠_کەسەوە
بەلەمێکی لوبنانی کە لانیکەم ١٥٠ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، لە کەناراوەکانی سووریا نوقم بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2022 05:08 Asia/Tehran
  • وەرگەڕانی بەلەمێک لە کەناراوەکانی سووریا بە ١٥٠ کەسەوە

بەلەمێکی لوبنانی کە لانیکەم ١٥٠ کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، لە کەناراوەکانی سووریا نوقم بوو.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە سوورییەکان، ١٥٠ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی سووریادا توشی کارەسات بوون.

سەرچاوە سوورییەکان جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە، تا ئێستا تەرمی نزیکەی ٤٠ سەرنشینی ئەم بەلەمە لە ئاو گیراونەتەوە.

کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەریش ڕایگەیاندووە کە ئەم بەلەمە ھەڵگری کۆچبەری نایاسایی بووەو لە باکووری لوبنانەوە بەڕێ کەوتووە.