ئه‌یلوول 28, 2022 10:44 Asia/Tehran
  • تێکچوونی باری تەندروستیی پاشمیری پێشووی عەرەبستان لە زیندان دا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی تێکچوونی باری تەندروستیی "بن نایف"ی پاشمیری پێشووی عەرەبستانیان کردووە لە زیندان دا.

«محەممەد بن نایف»، پاشمیری پێشووی عەرەبستان، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥ تاوەکو ١ی ٢٠١٧ پاشمیری عەرەبستان بوو، کاتێک بە فەرمانی «سەلمان بن عەبدولعەزیز»، پاشای سعودیە وەلانراو "محەمەدی کوڕی سەلمان" جێگای گرتەوە. «بن نایف» ڕۆژی ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ بن نایف لەگەڵ «ئەحمەد بن عەبدولعەزیز»ی مامی بە تۆمەتی خیانەت دەستگیرو ڕەوانەی زیندان کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی سێ شەممە بە ماڵپەڕی هەواڵدەریی «سعودی لیکس»ی ڕاگەیاند: بارودۆخی جەستەیی «محەممەد بن نایف»ی پاشمیری پێشووی عەرەبستان کە لە ساڵی ٢٠٢٠ـەوە بە فەرمانی «محەممەد بن سەلمان» دەستبەسەر کراوە، ناجێگیرە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «محەممەد بن نایف» بە شێوەی سەرەڕۆیانە ماڵگیر کراوەو ماوەیەک لە بەندیخانەی «ئەلحائیر» زیندانی کراوە و ئەم پرسە بووەتە هۆی تێکچوونی باری جەستەیی پاشمیری پێشووی سەعودیە.

سەرچاوەکە هەروەها ئاماژەی بە ھەڵس و کەوتێکی زۆرنالەبار لەگەڵ «بن نایف» لە زینداندا کردووەو ڕاشیگەیاندووە: نەخۆشیی شەکرە و بەرزیی تەوژمی خوێنی هەبووە و سەرەڕای نەخۆشییەکە، هیچ دەرمانێکی وەرنەگرتووە، بۆیە کێشی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و هەروەها خەمۆکی و نەخۆشیی دەروونیش ھاتووە.

«محەمەد بن سەلمان» لەو کاتەوەی کە وەک پاشمیری سەعودیە هاتە سەر دەسەڵات ، ھەوڵی پاکتاوکردنی لە نێو ماڵباتی سەعودیەدا داوەو هەر کەسێکی بە مەترسی زانی بێت قۆڵبەست و ڕەوانەی بەندیخانەی کردووە.

سەرپەیڤ