ئه‌یلوول 30, 2022 08:57 Asia/Tehran
  • شکستی پەرلەمانی لوبنان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ

پەرلەمانی لوبنان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ شکستی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی لوبنان، لە کۆی ١٢٨ ئەندامی پەرلەمان ١٢٢ کەس لەم دەنگدانەدا بەشدارییان کردووە کە ٦٣ ئەندامیان دەنگیان بە سپی داوە.

لەم دەنگدانەدا «میشێل موعەووز» ٣٦ دەنگ و «سەلیم ئادە» ١١ دەنگی بەدەستهێنا و ١٢ دەنگیش بەتاڵ کرایەوە.

دەنگدانەکە بەبێ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دانیشتنی داهاتوو بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆتایی هات، هاوکات «نەبیە بڕڕی »سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، دواتر بە کۆدەنگیی نوێنەرەکان وادەی دەنگدانی داهاتوو دیاری دەکرێت.

کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی لوبنان بۆ دەستبەکاربوون لە خولی یەکەمی دەنگدان دەبێت دەنگی ئەرێنیی دوو لەسەر سێی پەرلەمانی ١٢٨ ئەندامەی بەدەست بهێنن.

خولی شەش ساڵەی سەرۆکی ئێستا «میشێل عون» لە ٣١ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت.

سەرپەیڤ