ئه‌یلوول 30, 2022 09:32 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای لوبنان: ناھێڵین سەرۆک کۆمارێکی سەر بە ئەمریکا هەڵبژێردرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئەم بزووتنەوەیە ناھێڵێ نادات سەرۆک کۆمارێک هەڵبژێردرێت کە سەر بە ئەمریکا بێ.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی ئەلمینار ،«سەیید هاشم سەفیەددین»" سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرد خۆیان ببوێڕن لە ڕاپەڕاندنی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە لوبناندا.

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کردەوە کە؛ هەندێک کەس و لایەن بە هەڵە لە هەر هەڵبژاردن و یان گەڵاڵەیەک دا کە بۆ ڕزگار کردنی لوبنانە ھەوڵی دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەدەن.

ئەم ئەندامەی باڵای حیزبوڵلا لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریشەوە لە لوبناندا بە لایەنگرانی ئەمریکا وشداریی داو وتیشی؛ حیزبوڵڵا هەرگیز ڕێگا نادات و پێملی ئەوە نابێت کە سەرۆک کۆمارێک بە سەر گەلی لوبنان دا بسەپێندرێ کە شوێنکەوتووی ئەمریکا بێ.

کۆبوونەوەو دەنگوەرگرتنی دوێنێ پێنج شەممە بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆمارێکی نوێ بۆ لوبنان بەبێ ھیچ جۆرە دەرەنجامێک کۆتایی پێ ھات.

جێگای ئاماژەیە خولی شەش ساڵەی «میشێل عون»ی سەرۆک کۆماری ئێستا لە ٣١ی تشرینی یەکەم کۆتایی پێ دێت.

سەرپەیڤ