تشرینی یه‌که‌م 03, 2022 06:56 Asia/Tehran
  • نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە یەمەن نەکراوە

 نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند کە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست نەکراوە و وتی: بەردەوام دەبێت لە دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی یەمەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی خێرا.

ئاگربەستی یەمەن کە چەندین جار لەلایەن هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودیەوە پێشێل کراوە، بەر لەوە بەدوای ڕاوێژکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێک درێژکرایەوە.

درێژکردنەوەی ئەم ئاگربەستە بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ١١ی ئاب (٢ی ئاب) کۆتایی هات، کە دووبارە درێژکرایەوە و لە ١٠ی تشرینی یەکەم (٢ی تشرینی یەکەم) کۆتایی هات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هانس گروندبێرگ وتی: ئاگربەستی بەردەوام دەتوانێت سوودی زۆر بە دانیشتووان بگەیەنێت و لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر.

نوێنەبوونەوەی ئەم ئاگربەستە لە کاتێکدایە کە محەممەد عەبد سەلام سەرۆکی تیمی دانوستانکاری یەمەن هەواڵی هەندێک لە میدیاکان سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەستی بە نادروست ناو برد.

تیمی دانوستانکاری حکوومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن شەوی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی سعوودیە بە دوای ئاشتی لە یەمەن ناگەڕێت.

سەرپەیڤ