تشرینی یه‌که‌م 06, 2022 13:07 Asia/Tehran
  • مانگرتن لە خواردنی زیاتر لە 900 دیلی فەلەستینی لە بەندیخانەی «عۆفەر»

زیاتر لە 900 دیلی فەلەستینی لە بەندیخانەی «عۆفەر»ی ڕژێمی زایونی بۆ پشتیوانی لە دیلەکانی دیکە مانیان لە خواردن گرت

بە پێی ڕاپۆرتی فەلەستین ئەلیوم ڕۆژی پێنج شەممە، دیلە فەلەستینییەکانی بەندیخانەی «عۆفەر» کە ژمارەیان بە زیاتر لە ٩٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت، بۆ پشتیوانی لەو دیلانەی کە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستبەسەرکرانی ئیداری، بۆ دوانزەهەمین ڕۆژ لە مانگرتنەکەیان بەردەوامن، مانیان لە خواردن گرت.

ئه‌مه‌ یه‌که‌م هه‌نگاوی دیلە فه‌له‌ستینییه‌کانە بۆ پشتیوانی کردن له‌و دیلانەی ده‌ستبه‌سه‌ری ئیداری کراون و ده‌یانه‌وێت به‌ فەرمانگەی بەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکه‌ری زایۆنی نیشان بده‌ن که‌ ئه‌گه‌ر داخوازی به‌ندکراوانی ده‌ستبه‌سه‌ری ئیداری جێبه‌جێ نه‌کرێت، ڕێوشوێنی زیاتر ده‌گرنه‌ به‌ر.

هەروەها دامودەزگا فەلەستینییەکان داوایان لە چینە جیاوازەکانی گەلی فەلەستین کردووە کە لە چالاکییەکانی پشتیوانی کردن لە دیلە مانگرتووەکان لە ناوەوە و دەرەوە بەشداری بکەن و ڕێوشوێنە فەرمییەکان بۆ خستنەبەرباسی تاوانی دەستبەسەرکردنی ئیداری لە کۆڕبەندەکانی نێودەوڵەتیدا چڕ بکەنەوە.

"دەستبەسەرکردنی ئیداری" زاراوەیەکە کە ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بە گوێرەیەوە فەلەستینییەکان بۆ ماوەیەکی نادیار بەبێ پێڕاگەیاندنی تۆمەت و دادگاییکردن ڕەوانەی زیندانی دەکات.

سەرپەیڤ