شاندێکی سەعودی بەمەبەستی گۆڕینەوەی دیلەکان سەرداری شاری سەنعای کرد
شاندێکی سەعودی بەمەبەستی وتووێژکردن لەسەر پرۆسەی گۆڕینەوەی دیلەکان لەگەڵ یەمەن سەردانی شاری سەنعای پایتەختی ئەم وڵاتەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی «سەبەء»ی یەمەن، "عەبدولقادر ئەلمورتەزا"، سەرۆکی لێژنەی نیشتمانیی کاروباری دیلەکانی سەر بە حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن، ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە میوانداری شاندێکی سعودیمان کرد، و شاندەکەش لە دۆخی دیلەکانیان ئاگادارکرایەوە بە مەبەستی دڵنیابوون لە ناوونیشانیان ھەتا بەستێنی گۆڕینەوەیان خۆش کات.
ئەلمورتەزا جەختی لەوەش کردەوە کە شاندێکی لیژنەی نیشتمانی بۆ کاروباری دیلەکانی یەمەنیش بەرەو سعودیە بەڕێکەوتوون بۆ ئەوەی سەردانی بەندیخانەکانی سعودیە بکەن و ھەتا ناوونیشانی دیلەکان لەگەڵ ئەوانەی لە بەندیخانەکانی عەرەبستاندان ھەڵسەنگێنن و لە بارو دۆخیان دڵنیابن.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە هەواڵییەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی باسی بەردەوامیی هێرشەکانی هاوپەیمانیی عەرەبستان بۆ سەر پارێزگای حودەیدەی یەمەنیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشە موشەکییەکانی هاوپەیمانیی سعوودیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای حودەیدەش بەردەوام بووەو یەکەکانی تۆپخانەی هاوپەیمانیی سەعودیە ناوچەکانی «حەیس» و «ئەلجەبلە» لە پارێزگای حودەیدەیان کردووەتە ئامانج، هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی و چەکداریی هاوپەیمانی سەعودیەش لە ٦ نۆرەدا ناوچەگەلێکی شارستانی «حیس»یان کردووەتە ئامانج.