تشرینی یه‌که‌م 22, 2022 14:58 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی «میشێل عەون» و «بەشار ئەسەد» لەبارەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی لوبنان و سووریا

له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆک کۆماری لوبنان و سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌سه‌ر دیاریکردنی سنووره‌ ده‌ریاییه‌کانی هه‌ردوو وڵات رێککه‌وتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلئەخبار، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان و «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕەزامەند بوون بەوەی کە شاندگەلێکی فەرمی لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سووریا و لوبنان پێکبهێنرێت و کۆبوونەوە لە بەیروت و دیمەشق ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتن.

ھەردووک سەرۆک کۆمارەکە هەروەها لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختیان لەوە کردەوە کە دانوستانەکانی نێوان لوبنان و سووریا سەبارەت بە کێشانی سنوورەکان بەبێ هیچ نێوەندگیرییەک و بەس بە پێی رێککەوتنی نێوان هەردووک وڵات بەڕێوە بچن.

ھەردووک لاش لە سەر مۆرکرانی پەیماننامەیەکی دوو قۆڵی کە هیچی لە رێککەوتنی سنووری ئاویی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو ناچێت، پێیان داگرت.

سەرۆک کۆماری لوبنان و سەرۆک کۆماری سووریا ئاماژەیان بەوەش دا کە لە ڕێککەوتنی نێوان لوبنان و سووریادا هیچ نێردەیەکی ئەمەریکا و هیچ گەرەنتییەکی نێودەوڵەتی و دانوستانێکی ناڕاستەوخۆ لە ئارادا نابێت.

سەرپەیڤ